ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بارەی گیانلەدەستدانی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا روونکردەوە دەدات

ئەمنی
  • 15-11-2021, 09:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئەمڕۆ دووشەممە، لە بارەی گیانلەدەستدانی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا روونکردەوە دەدات ،جەختیکردەوە ناوبراو بەهۆی روداوێکەوە مردوە.
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەراگەیەنراوێکدا كه دەستی ئژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە کە چەند ماڵپەڕ و میدیایەک دەنگۆی کوژرانی عەقید روکن حەیدەر مەحمود ئەفسەر لەلیوای 33ی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان لە کەربەلا بڵاوکردوەتەوە، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نیە".
    ئەوەش هاتوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ناوەڕۆکی هەواڵە رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی هۆکاری مردنی ناوبراو بەهۆی روداوێکی دیکەوە بوە، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی روداوەکە بخاتەڕو.
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، لەم کاتەدا هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک و چۆنیەتی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.