به‌غدا-اه‌ع
دەستەی گومرگی گشتی ،ئەمڕۆ دووشەممە بەڵێنی دا بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی سەرپێچیکەران و خۆدزینەوە لە رسوماتە گومرگییەکان، لە کاتێکدا جەختی لەسەر پێویستی هاوتاکردنی رێپێدانی دەستی و ئامێرەکان کرد بۆ نەهێشتنی خۆدزینەوە لە گومرگەکان.
لە راگەیەندراوێکی دەستەکە کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"بەڕێوەبەری گشتی دەزگای گومرگی گشتی شاکر مەحمود زوبەیدی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ناوچە و ناوەندە گومرگییەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا".
وتیشى"ده‌سته‌كه‌یان له رێكاری توند دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه پابه‌ند نابن به پێدانی رسوماتی گومرگی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رێكاره‌كان توند ده‌كه‌نه‌وه".
مه‌حمود رونیکردەوە "هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌گرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 48ی یاسای بودجه و خێراتركردنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان و كارئاسانیكردنیان بۆئه‌وه‌ی هاورده بكرێن ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی داهاتی گومرگه‌كان ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له مادده‌ی 262ی یاسای گومرگدا باسمان كردوه، هه‌ر له‌و مادده‌یه‌شدا رێوشوێنی پێویست بۆ خێراكردنی كاری گومرگه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گومرگ جه‌ختیشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفتی گومرگی كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ر بارهه‌ڵگرێك بیه‌وێت باره‌كه‌ی نه‌كێشێت و به‌گومرگه‌كاندا هاورده بكرێت، رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.