بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران،ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ مارگۆریت شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆبووەیەوە و ڕایگەیاند، حکومەت کار دەکات بۆ هێنانەوەى سەرجەم کۆچبەران.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:"کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرجەم ڕێکارە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا".
کازمی جەختیشی کردەوە لە "گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و پێویستی گەشەپێدانیان لەبوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ڕۆشنبیری و چەند بوارێکی تردا".
هاوکات مارگریتس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دووپاتی کردەوە کە "یەکێتی ئەوروپا پشتگیری عێراق دەکات بۆ سەقامگیریی زیاتر و هەمیشە وەک دۆستێکی عێراق دەمێنێتەوە".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "پرسی هاوڵاتیانی عێراق کراوە لە ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا".
سەرۆک وەزیران ئەوەشی وت کە "گرنگە هەموو ڕێوشوێنە هاوبەشەکان بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی یەکێتی ئەوروپا و ڕێگریکردن لەوەی عێراقییەکان ببنە قوربانی تۆڕەکانی قاچاخچی".