ساعدى ئاستەنگەکانی بەردەم بەخشینی پارچە زەوی بۆ ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆر ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 15-11-2021, 13:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەریق روکنی یەکەم عەبدولوەهاب ساعدی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر ،ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد کە ڕێگری دەکەن لە پێدانی پارچە زەوی بۆ ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆر.
    ساعدى لە وتارێکیدا لە میان ئاهەنگی رێزلێنان لە بریندارانی دەزگای دژە تیرۆر لە شەڕی دژە داعش کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"ڕەزامەندی فەرمی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەرگیراوە بۆ دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و برینداران و کارمەندان و ئەفسەران".
    وتی"هەندێک لایەن و هێز هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە بەخشینی زەوی بۆ دەزگای دژە تیرۆر سەرەڕای وەرگرتنی ڕەزامەندی یاسایی".
    له کۆتایی قسەکانیدا ساعدی جەختیکردەوە"ئەو خوێنەی کە لێیان رژاوە و ئەو لادانەی لە جەستەیان دابڕان و لە دەستدانی چاوەکانیان بەفیڕۆ نەچووە و ڕێگای سەرکەوتنیان خۆش کردووە و خاکی وڵاتی پاکی ئێمەیان پاراستووە".