هەواڵگری سەربازی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی تیرۆریستی و پوچەڵکردنەوەی پلانەکەی لە ئەنبار راگەیاند

ئەمنی
  • 14-11-2021, 15:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵوەشانەوەی تۆڕێکی تیرۆریستی و پوچەڵکردنەوەی پلانەکەی لە ئەنبار ڕاگەیاند
    لە راگەیەندراوێکی شانەکە کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە ئۆپراسیۆنێکی جۆری پێشوەختە بە گوێرەی زانیاری دروست کە لە لایەن بەشی سەرچاوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری پێشکەش کراوە ئەنجامدرا".
    وتیشی:"هێزێکی بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی و هاوتەریب لەگەڵ بەشی هەواڵگریی سەربازی فیرقەی 10 (فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار) چوونەتە ئامانجەکانی"
    ئاماژەی بەوەکرد"هێزەکە توانیویەتی دوو تێرۆریست لە تۆڕەکە لە ناوچەی گۆلان دەستگیر بکات، هاوکات سێیەمین تیرۆریست هەمان تۆڕ لە ناوچەی سەقلاویەی فەلوجە دەستگیرکراوە" و وتیشی "بەپێی مادەی 4 تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون".