ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی پێنجه‌م له‌ پاسه‌وانی سنور ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 13-11-2021, 14:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى راگه‌یاندنی ئه‌منی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی پێنجه‌م له‌ پاسه‌وانی سنور ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌داخ وپه‌ژاره‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ره‌خۆشیی له‌ كه‌سوكاری (عه‌مید روكن جاسب كازم عه‌تیه‌ سه‌رای)، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی پێنجه‌م له‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پاسه‌وانی سنور ده‌كات كه‌ ناوبراو له‌ روداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"سه‌ره‌خۆشى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌گشتى وفه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى سنوورى به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ین له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌   كه‌ كه‌سێكی دڵسۆزبوو بۆ كاره‌كه‌ی و به‌رگریكردن له‌ خاكی وڵاته‌كه‌ى،پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى كه‌سوكار وهه‌وادارانى ده‌كه‌ین".