ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:پێكهاته‌ى سه‌ربازى جۆراوجۆر به‌شداریان له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى حه‌مرین كردووه‌

ئەمنی
  • 13-11-2021, 11:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پێكهاته‌ى سه‌ربازى جۆراوجۆر به‌شداریان له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى حه‌مرین له‌دیاله‌ كردووه‌.
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شى به‌رفراوانى سه‌ربازى له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ ده‌ستیپێكرد"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانى سوپا له‌ڕێگاى فیرقه‌ى یه‌كه‌م ویه‌كه‌كانى فیرقه‌ى نۆیه‌م به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌دیاله‌ هه‌ستاون به‌پرۆسه‌ى پكشنین له‌زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین،هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دیاله‌ وبه‌به‌شدارى لیواى یه‌كه‌مى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا  وفه‌وجه‌كانى فریاكه‌وتن ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منیان به‌رپاكرد له‌ناوچه‌كانى عه‌باره‌ وگونده‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌پاڵپشتى هێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌وانى سوپا وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت تا به‌جێگه‌یاندنى ئامانجه‌كانى".