به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا توانى ژماره‌یه‌ك تاوانبارى كه‌یسه جیاجیاكانى ده‌ستگیر بكات،هه‌روه‌ها ورده‌كاری تاوانێكى كوشتنى خسته‌ڕوو له‌ڕێگاى ئۆپراسیۆنێكى جۆرى كه‌بووه هۆى ده‌ستگیركردنى بكووژانى تاوانه‌كه كه‌بریتیین له‌پیاو وژنێك.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێك له‌لیواى(42)ى پیاده‌ى فیرقه‌ى یانزه تاوانبارێكى(هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى)له‌ناوچه‌ى سه‌در ده‌ستگیركرد،هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك وكهرهستهى جۆراوجۆرى گرت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هێزێك له‌لیواى پینجهمى پۆلیسى فیدڕاڵى ولهمیان ئۆپراسیۆنێكى جۆراوجۆرى ئه‌منى وبهههماههنگى هه‌واڵگیرى نێوان به‌شى هه‌واڵگیرى وئاسایشى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،وئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهى فیدڕاڵى،توانى ورده‌كارى تاوانێكى كوشتن له‌ناوچه‌ى حوریه ئاشكرا بكات،دواى گه‌یشتنى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى بوونى ته‌رمێك".
ڕایشیگه‌یاند"تیمێكى كارى پسپۆڕ پێكهێنرا،ولهمیان گه‌ڕان وپشكنین ووردبینیكردن لهزانیارییهكانى به‌رده‌ست وچڕكردنهوهى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ ئاشكراكردنى ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كه،دوو تاوانبار ده‌ستگیركرا(پیاو وژنێك)كه‌تاوانى كوشتن‌یان له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیان ئه‌نجامدا وتهرمهكهیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كه گواسته‌وه،وتونرا ده‌مانچه‌یه‌ك لاى تاوانباره‌كان دهستبهسهربكرێت،چه‌كى به‌كارهێنراو بووه ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه".
ئاماژه‌یشیدا"كه‌رته‌كانى هه‌ردوو فیرقه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى توانیان(5)تاوانبارى هه‌ڕه‌شه‌كردن،وپهلاماردان،وبه‌كارهێنانى ناونیشانى ساخته ده‌ستگیربكه‌ن،له‌میان چالاكى ئه‌منى له‌كه‌رته‌كانى به‌رپرسیارێتى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه"ده‌ستگیركراوه‌كان وكهرهستهى دهستبهسهركراوهكانى ڕه‌وانه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون".