بهغدا-اهع
مزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکى ئهنجومهنى وەزیران،ئهمڕۆ شهممه، رایگەیاند کە قەرزە دەرەکییەکانی سەر وڵات بۆ ٢٠ ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.
ساڵح بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەزربوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ ٢٠ ملیار دۆلار کەمبووەتەوە ووتیشی: "عێراقیش بەپێی ئەو کاتانەی دیاریکردووە، قەرزە دەرەکییەکان دەداتەوە".
ڕایشیگهیاند: "عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لە رووی دارایی و ئابوورییەوە، بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەوەیش بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".
لە نیسانی رابردوودا راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران رایگەیاند کە قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعش و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ، گەیشتووەتە ٢٣ ملیار دۆلار.