ئۆپەراسیۆنێكى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوەکانی داعش لە چیای حەمرین دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 13-11-2021, 09:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ئۆپەراسیۆنێكى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوەکانی داعش لە چیای حەمرین دەستیپێکرد،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ئه‌نجامدراوه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی كه‌رتى ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە له‌سوپا وحه‌شدى شه‌عبى،لەهەشت قۆڵەوە لە ناوچەکانی نێوان رێگای بەغدا- کەرکوک و ڕێگای قەرەتەپە لە زنجیرە چیای حەمرین لە دیالە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەنجامدرا بۆ راوه‌دوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"به‌ره‌كانى باكوور وڕۆژهه‌ڵات كراوه‌ته‌ چوار به‌شه‌وه‌ هه‌ندێكیان به‌رپرسیارێتیان بۆ هێزه‌كانى سوپا ڕاسپێدراوه‌،وچواره‌كه‌ى دیكه‌ى باشوور وڕۆژئاوا به‌به‌رپرسیارێتى فه‌رمانده‌یی كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى بووه‌ له‌ڕێگاى لیواكانى یه‌كه‌م و110 وچواره‌م و23 ولیواى نیداى دیاله‌،له‌پاڵ به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پاڵپشتى له‌نه‌هێشتنى ته‌قه‌مه‌نى وئه‌ندازیارى سه‌ربازى وته‌ندروستى حه‌شدى شه‌عبى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى تر".
    ئاماژه‌یشیدا"پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگیرى ئه‌نجامدراوه‌ بۆ به‌دواداچوونى چالاكی دوژمن وچاودێرى ڕۆژانه‌ وڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى داعش كه‌تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه‌ هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى عێراق وفڕۆكه‌وانى سوپا ڕووماڵى پێشڕه‌وییه‌كانى كه‌رته‌كانیان كرد".