به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،فهرمانگهكانى ڕاسپارد له‌ئاماده‌باشیدا بن بۆ ئه‌گه‌رى ڕوودانى شه‌پۆلى چواره‌مى كۆرۆنا.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌زاره‌ت كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاوكراوه‌ته‌وه"ئامارى په‌تاى كۆرۆنا له‌هه‌ندێك له‌پارێزگاكان زه‌نگى ڕوودانى شه‌پۆلى چواره‌مى كۆرۆنا لێده‌دات"،ئاماژه‌یشیدا"ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى ڤاكسین له‌هه‌ندێك پارێزگا لاوازه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه له"پێویستى گرتنه‌به‌رى ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان له‌گه‌ڵ دابینكردنى قهروێڵهى پێویست وده‌رمان وكه‌ره‌سته وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ڕوومالى ڤاكسینه‌كان بۆ ته‌واوى ئه‌و چینانه‌ى ده‌یانگرێته‌وه،وبه‌دواداچوونى ڕاسپارده‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئاسایی‌دا ژماره بیست ودوو له‌به‌روارى8/6/ 2021".