به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند به‌رپرسى دابه‌شكردنى گوژمه‌ى دارایی به‌سه‌ر خێزانه‌كانى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى شانه‌ى هه‌واڵگیرى ودژه تیرۆرى سه‌ر بهبهڕێوبهرایهتى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌نجامدراوه كهجهختیكردۆتهوه له‌سه‌ر بوونى تیرۆرستێكى به‌رپرس له‌سه‌ر دابه‌شكردنى گوژمه‌ى دارایی یاخود به‌ناو(كه‌فاله‌ت)بۆ خێزانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك".
ڕایشیگه‌یاند"له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه وبهبهشدارى له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌ى به‌دواداچوونى قوڵ كه‌یه‌كێكه لهجومگهكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،ده‌ستگیركرا،ویه‌كێك بووه لهداواكراوهكانى دادگا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر".