ئه‌ردوغان ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق-توركیا ده‌كات

سیاسی
  • 12-11-2021, 08:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وتوركیا كرد،سوپاسگوزارى خۆیشى ده‌ڕبڕى بۆ به‌شداریكردنى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى له‌سێیه‌مى چالاكى سه‌وزاییكردن له‌توركیا.
    وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڵاویكرده‌وه‌"محه‌مه‌د خه‌فاجى وه‌زیرى كشتوكاڵى له‌په‌ڕاوێزى به‌شداریكردنى له‌سێیه‌مین چالاكى سه‌وزاییكردن(هه‌ناسه‌ى دواڕۆژ)له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى هاوتا توركییه‌كه‌ى چاوى كه‌وت به‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكى توركیا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"خه‌فاجى سڵاو وڕێزى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌یانده‌ سه‌رۆكى توركیا"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ردۆغان ستایشى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وتوركیا كرد وسوپاسى خه‌فاجیشى كرد بۆ به‌ده‌مه‌و هاتنى بانگهێشتنامه‌كه‌ وبه‌شداریكردن له‌م چالاكییه‌ گرنگه‌".