فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى 8 پێگه‌ی تیرۆرستان له‌ چیای حه‌مرین بۆردومان ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 12-11-2021, 11:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شت پێگه‌ی تیرۆرستان له‌ چیای حه‌مرین خاپوور كرد.
    شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌" به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى،فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى، هه‌شت پێگه‌ی تیرۆرستان له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌چوارچێوه‌ى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ بۆردومان كرد"،ئاماژه‌یشیدا"كه‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌‌ هه‌شت پێگه‌ی تیرۆرستان خاپوور كراوه‌".