بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، بە پێی ئەو دەسەڵاتەی بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان دراوە لەسەر هەژماركردنی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لە میانی بەجێگەیاندنی ئەكدا لە نێویشیاندا شەهیدبوون لە گۆرەپانی جەنگ، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیەكی حكومەت كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە. لەوبارەیەوە سەرۆك وەزیران رەزامەندی لە سەر مەحزەری بریارەكانی لیژنەی شەهیدان و برینداران نیشانداوە كە چەندین بریار و رێنمایی لەخۆگرتوە بۆ جێبەجێكردنیان. بەپێی ئەو بەیاننامەیەش رەزامەندی نیشاندراوە لەسەر پێدانی پلەی ئەفسەر بە خۆبەخش یان بەرزتر لەو پلەیە لە كاتی شەهیدبوونیدا و لەگەڵ بریندارانیش بە رێژەی %100 و هەژماركردنی بەئەنجامدانی باڵەوانێتی كە جێی شانازی سوپای و هێزە ئەمنیەكانی ناوخۆن و كارپێكردنی ئەو مادانەش بۆ چەكدارەكانی دەستەی حەشدی شەعبی. هەروەها رەزامەندی نیشاندرا لەسەر رەوانەكردنی مامەڵەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و شەهیدان بۆ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بۆ پێدانی موچەی خانەنشینی پێیان بەپێی یاسا.