به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كووژرانى تیرۆرستێكى وخاپووركردنى حه‌شارگه‌یه‌ك لهئۆپراسیونێكى پێشوه‌خته له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پلان وسه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،كه‌رته‌كانى باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك له‌ڕێگاى لیواى 45،ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى پێشوه‌خته‌ى جۆرییان له‌دۆڵى چاى ئه‌نجامدا".
وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كه بووه هۆى خاپووركردنى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان كه‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆرى تیابووه،وهه‌روه‌ها كوشتنى تیرۆرستێكى داعش وبرینداركردنى تیرۆرستێكى تر،وهێشتا ئۆپراسیۆنه‌كه‌یش به‌رده‌وامه بۆ گه‌ڕان به‌دواى ئه‌م تیرۆرسته وخاپووركردنى ناوچه‌كه".