به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاڕاسته‌یه‌كى حكومى له‌باره‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردوو له‌سه‌ر سنوورى بیلاڕوسیا خسته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌ركێكى دیبلۆماسى وسیاسى،به‌رده‌وام هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ پشتیوانیكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى كۆچبه‌رانى عێراقى".
وتیشى"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌جێگه‌یاندنى وه‌ڵامدانه‌وه باڵا له‌لایه‌ن نێرده‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه له‌باره‌ى بابه‌تى كۆچبه‌رانى عێراقى"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێدانى ڤیزاى تێپه‌ڕاندن وههماههنگیكردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه له‌ڕێگاى گواستنه‌وه‌ى نیشتمانى".
ڕوونیشیكرده‌وه"تۆڕه‌كانى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ كۆچبه‌ران ده‌خاته نێو كاره ناڕه‌واكانى"،داوایشى"له‌كۆچبه‌ران كرد خۆیان نه‌كه‌نه قوربانى ئه‌و تۆڕانه".
سه‌حاف ڕایشیگه‌یاند"به‌وردییه‌وه به‌دواداچوونى هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هێڵى سنوورى نێوان بیلاروسیا ولیتوانیا ولاتڤیا وپۆڵه‌ندا،وباڵیۆزخانهكانمان ڕاسپارد هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پته‌وكردنى ئاسایشى كۆچبه‌ران".