كازمى:هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌ركۆنه‌كردنى هه‌وڵى تیرۆركردنه‌كه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌پشتیوانیكردن له‌عێراق وگه‌له‌كه‌ى

سیاسی
  • 11-11-2021, 20:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌،هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌ركۆنه‌كردنى هه‌وڵى تیرۆركردنه‌كه‌ كه‌ڕووبه‌رووى بووه‌وه‌،جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌پشتیوانیكردن له‌عێراق وگه‌له‌كه‌ى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،سوپاس وپێزانینى هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌ركۆنه‌كردنى به‌رپرسیارانه‌،وده‌نگه‌كانى شه‌رمه‌زار كردن كه‌دژى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌ قێزه‌وه‌نه‌كه‌ كه‌به‌ره‌به‌یانى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕووبه‌رووى به‌ڕێزیان  كرایه‌وه‌،ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى سه‌ره‌تایی بێت به‌رامبه‌ر توندره‌وى وتیرۆر بێت پشتیوانیكردنى عێراق وگه‌له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به‌رجه‌سته‌كرد"،ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى به‌مه‌به‌ست باس له‌هه‌ڵوێستى شه‌رمه‌زار وسه‌ركۆنه‌كردنى ڕوونه‌كان ده‌كات كه‌له‌پادشا وسه‌ركرده‌ وسه‌رۆكى وڵاتانى برا ودۆستى عێراق ده‌ركرا،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرس وده‌سته‌ى فه‌رمى تیایدا،وبه‌رێزیان سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه‌یان ده‌كات كه‌په‌یوه‌ندیان كرد بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تى ،وسه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌هه‌ڵوێستى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"پێزانینى زۆرى خۆى بۆ هه‌موو كه‌سایه‌تى وهێزه‌ سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڕبڕى كه‌پشتیوانى خۆیان وده‌ڕبڕى وكرده‌وه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ چ به‌سه‌ركۆنه‌كردنى یان به‌هه‌ر شێوازێكى پشتیوانیكردن"،وتیشى"به‌م هه‌نگاوه‌ هه‌ڵوێستێكى شه‌رفمه‌ندانه‌ وپاڵپشتیكه‌ر بۆ گه‌لى عێراق تۆمار ده‌كه‌ن كه‌له‌ئێستادا له‌ئاڵۆزترین ئاڵنگاریدایه‌ به‌ره‌و داهاتوویه‌كى ئارام وگه‌شه‌سه‌ندوو".
    هه‌روه‌ها سوپاس وپێزانینى خۆیشى بۆ هه‌موو ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى نێوخۆیی وعه‌ره‌بى وجیهانى ده‌ڕبڕى كه‌له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ به‌پیشه‌ییه‌كى به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌یان كرد،وبابه‌تیانه‌ ڕاستییه‌كانیان گواسته‌وه‌"،داوایشى له‌هه‌موو چالاكییه‌كانى میدیایی  وسه‌كۆكانى دیدگا كرد"هه‌ڵوێستى شه‌رفمه‌ندانه‌ وپیشه‌یی ڕوونیان هه‌بێت،له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاستگۆیی ودڵسۆزى بۆ په‌یامى ڕاگه‌یاندنى باڵا،كه‌نابێت ده‌ستبه‌ردارى بنچینه‌ى مرۆیی بن له‌ژێر هه‌ر ڕه‌وشێك بێت".