به‌ریتانیا سه‌رله‌نوێ سه‌ركۆنه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ده‌كات وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پشتیوانیكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق

سیاسی
  • 11-11-2021, 20:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مارك برایسۆن ریتشاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌عێراق،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌رله‌نوێ سه‌ركۆنه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڕبڕى،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پشتیوانى به‌ریتانیا بۆ ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،له‌باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌ت له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌مارك برایسۆن ریتشاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌عێراق"،وتیشى"هه‌ردوولا ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وپێشهاته‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر هه‌ردوو گۆڕه‌پانى هه‌رێمى،ونێوده‌وڵه‌تى تاوتوێكرد،هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پێشهاته‌كانى عێراق وناوچه‌كه‌،وگرنگى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان خسته‌به‌ر باس،بۆ خزمه‌تكردنى ئاشتى وسه‌قامگیرى نێوخۆیی وهه‌رێمایه‌تى".
    وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى"عێراق خوازیارى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگه‌ به‌پشت به‌كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌ وكه‌مكردنه‌وه‌ى توندى گرژییه‌كان،وپشتیوانیكردنى هاریكاریكردن له‌بواره‌كانى ئابوورى وته‌ندروستى وژینگه‌ وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ویه‌كڕیزى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى تیرۆر وتوندڕه‌وى".
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌پته‌وكردنى هاریكارى دوولایه‌نى نێوان به‌غدا وله‌نده‌ن،وهه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ى به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌كه‌ ده‌كات كه‌ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرده‌ ئامانج وپشتیوانى حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ن له‌به‌جێگه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".