به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى كۆتایی بهسهردانهكهى بۆ سعودیه هێنا،هه‌روه‌ها سهردانهكهیشى به‌سه‌ركه‌وتوو ناوبرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵاى سه‌ربازى،كۆتایی به‌سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه هێنا،كه‌له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كى میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شازاده‌ى جێنیشین ووه‌زیرى به‌رگرى سعودیه".
وتیشى"وه‌زیرى به‌رگرى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ندین دیدارى به‌رهه‌مدارى سازكرد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى سعودیه وتیایدا گفتوگۆیكرد له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان وهاریكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا".
ڕایشیگه‌یاند"وه‌زیرى به‌رگرى وبهیاوهرى فه‌رمانده‌ى هێزى زه‌مینى وهێزى ئاسمانى وژماره‌یه‌ك گه‌وره فه‌رمانده‌ى وه‌زاره‌ت،سه‌ردانى كۆمپانیاى ئهلیكترۆنیاتى پێشكه‌وتووى سعودیه وسه‌نته‌رى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز بۆ فریاكه‌وتن وكارى مرۆیی وكۆمپانیاى سعودیه بۆ پیشه‌سازییه سه‌ربازییه‌كانیان كرد"،ڕوونیشیكرده‌وه"سروشتى كار وچالاكییهكانى ئه‌م ده‌زگا سه‌ربازى وخزمه‌تگوزارییه به‌سه‌ركرده‌وه وسه‌ردانى به‌ش وهۆبهكانى كرد".
وه‌زاره‌تى به‌رگرى وتیشى"عیناد زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مدارى سازكرد له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاران بۆ خزمه‌تكردنى كاراكردنه‌وه‌ى هاریكارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو بواره سه‌ربازییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا".