زه‌یدان وعه‌بادى گرفته‌ یاساییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 10-11-2021, 20:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گرفته‌ یاساییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ".
    وتیشى"هه‌ردوولا گرفته‌ یاساییه‌ ورووژێندراوه‌كان له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ومیكانیزمى كارى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان تاوتوێكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفتانه‌ وتانه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان له‌لایه‌ن ناڕه‌زاییه‌كانى ئه‌نجامه‌كان".