به‌غدا-اه‌ع
جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگرى ومیر خالید بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى سعودیه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،هاریكاریكردن له‌بوارى به‌رگرى ودۆسییه هاوبه‌شه‌كانیان تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"جومعه عناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى،به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى سه‌ربازى له‌گه‌وره ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى گه‌یشته ریازى پایته‌ختى سعودیه له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شازاده‌ى جێنیشین ووه‌زیرى به‌رگرى سعودیه".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"میر خالید بن سه‌لمان جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى سعودیه له‌پێشوازى شانده‌كه بوو".
ئاماژه‌یشیدا"له‌دیداره‌كه ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان وهاریكاریكردن له‌بوارى به‌رگرى تاوتوێكرا،هه‌روه‌ها گفتوگۆیش كرا له‌سه‌ر دۆسییه‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش،له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵاتى برا".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست