به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پیرۆزبایی 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كرد،داوایشى كرد هه‌وڵى زیاتر بدرێت بۆ به‌رگریكردن له‌وشه‌ى ئازاد.
غزى له‌په‌یامێكى پیرۆزبایی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌بۆنه‌ى شه‌ست ودووهه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى،گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ده‌سته‌ى هه‌واڵساز وكارمه‌ندانى ئاژانسه‌كه ده‌كه‌م هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".
غزى داوایشى كرد"هه‌وڵى زیاتر بدرێت بۆ به‌رگریكردن له‌وشه‌ى ئازاد ووێنه‌ى میدیاى نیشتمانى وگواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان وپارێزگاریكردن له‌زانیارییه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى".