به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،دوو تاوانبارى تیرۆر له‌به‌غدا ده‌ستگیركران.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"تیمه‌كانى بازگه‌ى شه‌عب سه‌ر بهبهڕێوبهرایهتى كاروبارى بازگه وڕێگا ده‌ره‌كییه‌كان له‌فه‌رمانده‌یی پۆلیسى به‌غدا تاوانبارێكى داواكراو به‌پێى مادده‌ى چوار له‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌ستگیركردووه كه‌هه‌وڵى ده‌ربازبوون لهبازگهكه داوه"،ڕوونیشیكردوه"وردبینى كرا له‌سه‌ر ناوه‌كه لهكۆمپیتهرى داواكراوه‌كانى بازگه‌كه ودهستگیركراوه".
وتیشى"بازگه‌ى كه‌ناراوى تاجى تاوانبارێكى تر‌ى ده‌ستگیركرد كه‌له‌سه‌ر كه‌یسى تیرۆر داواكراوبوو دواى ئه‌نجامدانى پشكنین ورد له‌سه‌ر كه‌سه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"رێوشوێنى یاسایی پێویست دژى تاوانباران به‌پێى یاسا گیراوه‌ته‌به‌ر".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست