به‌غدا-اه‌ع
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا رایگه‌یاند، ڕێگه به هیچ لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی نادرێت ده‌ست له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ربدات.
نوسينطةى رِاطةياندنى عامرى لةرِاطةيةندراويَكدا كةدةستى ئاذانسى هةوالَى عيَراقى(اةع)كةوتووة رِايطةياند"هادی عامری سةرؤكى هاوثةيمانى فةتح له‌دیدارێكدا عه‌لی ره‌زا گۆنای باڵیۆزی توركیای له‌به‌غدا دڵنیا كرده‌وه كه ڕێگه به هیچ لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی نادرێت ده‌ست له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ربدات و راشیگه‌یاندوه، "هێزه سیاسییه‌كانی دژ به ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچونی ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دادوه‌ری كه په‌یوه‌سته به سكاڵاكان".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌میانه‌ی پێشوازیكردنه‌كه‌یدا له عه‌لی ره‌زا گۆنای جه‌ختیكرده‌وه، "عێراق به‌رده‌وامه له ده‌ركردنی هه‌مو هێزه بیانییه‌كان، چونكه ده‌ستوری عێراق ڕێگه به بونی هیچ هێزێكی غه‌یره عێراقی نادات، هاوكات ڕێگه به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش نادات بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه كه دژی ده‌وڵه‌ته‌كانیانن".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هادی عامری و عه‌لی ره‌زا گۆنای باسیان له‌په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و پێویستی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان توركیا و عێراق كرد، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كان و زیاتركردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌ڕوی وه‌به‌رهێنانه‌وه كرده‌وه.