حه‌لبوسى پیرۆزبایی دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ده‌كات

ناوخۆ
  • 10-11-2021, 16:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى پارتى ته‌قدوم،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێرۆزبایی 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كرد.
    حه‌لبوسى له‌په‌یامى پیرۆزبایی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"گه‌رمترین پیرۆزبایی  ئاڕاسته‌ى خانه‌واده‌ى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ده‌كه‌م به‌هه‌موو كارمه‌نده‌كانه‌وه‌ به‌بۆنه‌ى شه‌ست ودووهه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى هیواى زیاتر سه‌ركه‌وتن وبه‌رهه‌مه‌ندیان بۆ ده‌خوازم له‌كاره‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنى عێراق وبه‌جێگه‌یاندنى په‌یامى ئه‌رێنى له‌گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان وهۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا".