كازمى:كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو عێراقییه‌كان یه‌كڕیزبن بۆ بنیاتنانى وڵاته‌كه‌مان

سیاسی
  • 10-11-2021, 19:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو عێراقییه‌كان یه‌كڕیز بن بۆ بنیاتنانى نیشتمان.
    كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر سه‌كۆى"تویته‌ر" له‌دواى سه‌ردانیكردنى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى سه‌در،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"دیدارمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆشه‌ویست وبه‌خشێنه‌رمان له‌ناوچه‌ى سه‌در،وخه‌ڵوه‌تگه‌ى عه‌تاى پیران له‌ڕه‌شاد،مایه‌ى خۆشحاڵى وشانازییمه‌ وساڕێژى برینه‌كانه‌".
    وتیشى"كاركردن ده‌بێت به‌رده‌وام بێت،بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانمان كه‌به‌ده‌ستى گه‌نده‌ڵى وخراپى به‌ڕێوه‌بردن وململانییه‌كان وشه‌ڕى نادروسته‌وه‌ ماندوو بووه‌".
    كازمى ڕایشیگه‌یاند"كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو عێراقییه‌كان یه‌كڕیز بن بۆ بنیاتنانى وڵاته‌كه‌مان".