كازمى سه‌ردانى خه‌ڵوه‌تگه‌ى پیرانى عه‌تا ده‌كات وبه‌ردى بناغه‌ى باڵه‌خانه‌ تازه‌كه‌ى داده‌نێت

سیاسی
  • 10-11-2021, 19:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌ردانى خه‌ڵوه‌تگه‌ى عه‌تاى پیرانى كرد وبه‌ردى بناغه‌ى باڵه‌خانه‌ تازه‌كه‌ى دانا.

    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،خه‌ڵوه‌تگه‌ى عه‌تاى پیرانى له‌ناوچه‌ى ڕه‌شادى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غداى به‌سه‌ركرده‌وه‌"،وتیشى"كازمى به‌ردى بناغه‌ى باڵه‌خانه‌ى تازه‌ى خه‌ڵوه‌تگه‌كه‌ى دانا،كه‌به‌پاڵپشتى بانكى ناوه‌ندى عێراق وده‌سته‌ى بانكییه‌كان داده‌نرێت له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى(ته‌مكین)به‌هاریكارى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".


    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌چوارچێوه‌ى پێزانین دێت بۆ ئه‌م چینه‌ كه‌خزمه‌تى عێراقى كردووه‌،وزۆرى شتیان به‌خشیوه‌ له‌زۆربه‌ى كار وئه‌ركه‌كان،وئێستاش مافیان هه‌یه‌ چاودێرى وڕه‌چاو بكرێن،ئه‌م خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌ به‌پێى كوالێته‌ پێویسته‌كان دروست ده‌كرێت بۆ خزمه‌تكردنى چینى پیران".


    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى دانیشتوانى خه‌ڵوه‌تگه‌كه‌ ودۆخى ژیانیان وئاستى چاودێرى پێشكه‌شكراو بۆیان به‌سه‌ركرده‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆك وه‌زیران چاوى كه‌وت به‌كارمه‌ندانى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌سته‌به‌ركردنى خزمه‌تگوزارى بۆ دانیشتوانى خه‌ڵوه‌تگه‌كه‌،وهه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رزى كرد بۆ ئه‌ركى مرۆییان،وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى پێشكه‌شكردنى چاودێرى مه‌عنه‌وى وماددى وته‌ندروستى بۆ به‌ساڵاچووان،وڕێنمایشیدا به‌ده‌مه‌و هاتنى پێداویستییه‌كانیان وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان".