كازمى سه‌ردانى ناوچه‌ى سه‌در ده‌كات وداواى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌كات

سیاسی
  • 10-11-2021, 19:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سه‌ردانى ناوچه‌ى سه‌درى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غداى پایته‌ختى كرد،داواى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌نى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یشى كرد.


    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،به‌پیاده‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوچه‌ى سه‌در وشه‌قامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غداى به‌سه‌ركرده‌وه‌،وتیایدا چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى كه‌خۆشحاڵى خۆیان ده‌ڕبڕى به‌سه‌لامه‌تى ورزگابوونى له‌په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ كه‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرده‌ ئامانج"،وتیشى"كازمى سه‌ردانى شه‌قامى فه‌لاحى له‌ناوه‌ڕاستى ناوچه‌ى سه‌درى كرد،وڕێره‌وى كاره‌كانى دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وقیرتاوكردنى به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ئه‌میندارێتى به‌غدا وفه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێى ده‌كه‌ن،وگوێى له‌پێداویستى وداواكارى هاوڵاتیان گرت،وله‌سه‌ر ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ڕاوه‌ستا".


    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌،فه‌رمانگه‌ حكومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپارد به‌نه‌هێشتنى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى".

    داوایشى كرد"هه‌ڵمه‌تى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌در ده‌ستپێبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شارى به‌غدا وپارێزگاكانى دیكه‌،به‌پێى شایسته‌كانى هاوڵاتى عێراقى به‌ژیانێكى شه‌رفمه‌ند وخزمه‌تگوزارى گونجاو".