كازمى پیرۆزبایی 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ده‌كات

سیاسی
  • 10-11-2021, 14:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پیرۆزبایی 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كرد.
    كازمى له‌بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى".
    كازمى وتیشى"هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو كارمه‌ندانى ئاژانسه‌كه‌ ده‌خوازم هیوادارم هه‌میشه‌ ڕكابه‌رى پێشكه‌وتن بكه‌ن وپشتیوانى سه‌قامگیرى ویه‌كڕیزى عێراق بكه‌ن،وبنه‌ماكانى ڕۆژنامه‌گه‌رى ئازاد بپارێزن كه‌بنیاتى دیموكراسى پته‌و ده‌كات وپاڵپشتى ڕێره‌وى گه‌شه‌پێدانى وڵات ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یران وئاڵنگارییه‌كان".
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)یه‌كه‌م ئاژانسى هه‌واڵه‌كانه له‌عێراق،ودووه‌م ئاژانسه‌ له‌ناوچه‌كه‌ له‌دواى ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى میسرى،له‌سه‌رده‌مى عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكى پێشووترى عێراق له‌مانگى ئادارى ساڵى 1959 دامه‌زرا،وه‌ك ئاژانسێكى فه‌رمى هه‌واڵه‌كان ،وژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسى عێراقى ڕۆڵیان هه‌بوو له‌دامه‌زراندنى وه‌ك موحسن حسێن وحه‌مید ڕه‌شید وئه‌حمه‌د قه‌تان.
    له‌شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1959 یاساى ئاژانسه‌كه‌ وڕێساكه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوكرایه‌وه‌،و(ئه‌حمه‌د قه‌تان)وه‌ك یه‌كه‌م به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ده‌ستنیشانكرا، هه‌روه‌ها (دكتۆر فه‌یسه‌ڵ سامر) وه‌زیرى ئیرشاد (ڕاگه‌یاندن)ئه‌ركێكى  گه‌وره‌ى گێڕا له‌دامه‌زراندنى ئاژانسه‌كه‌ وده‌ركردنى یاساكه‌ى.