به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پیرۆزبایی 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كرد.
سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یامى پیرۆزبایی هیواى سه‌ركه‌وتن وپێشكه‌وتن بۆ ئاژانسه‌كه خواست له‌پێناو گه‌یاندنى په‌یامى میدیایی.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)یه‌كه‌م ئاژانسى هه‌واڵه‌كانه له‌عێراق،ودووه‌م ئاژانسه له‌ناوچه‌كه له‌دواى ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى میسرى،له‌سه‌رده‌مى عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكى پێشووترى عێراق له‌مانگى ئادارى ساڵى 1959 دامه‌زرا،وه‌ك ئاژانسێكى فه‌رمى هه‌واڵه‌كان ،وژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسى عێراقى ڕۆڵیان هه‌بوو له‌دامه‌زراندنى وه‌ك موحسن حسێن وحه‌مید ڕه‌شید وئه‌حمه‌د قه‌تان.
له‌شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1959 یاساى ئاژانسه‌كه وڕێساكهى له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوكرایه‌وه،و(ئه‌حمه‌د قه‌تان)وه‌ك یه‌كه‌م به‌ڕێوبه‌رى گشتى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ده‌ستنیشانكرا، هه‌روه‌ها (دكتۆر فه‌یسه‌ڵ سامر) وه‌زیرى ئیرشاد (ڕاگه‌یاندن)ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى گێڕا له‌دامه‌زراندنى ئاژانسه‌كه ودهركردنى یاساكه‌ى.