به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى هێزى ده‌وڵه‌تى نیشتمانى،پیرۆزبایی 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كرد.
حه‌كیم له‌په‌یامى پیرۆزبایی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"گه‌رمترین پیرۆزبایی لهئاژانسى هه‌واڵى عێراقى"اه‌ع"ده‌كه‌م به‌ئیداره وكارمهندانهوه به‌بۆنه‌ى 62هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیه‌وه".
وتیشى"هیوادارین ڕاگه‌یاندنى عێراقیمان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م بمێنێته‌وه وكاربكات بۆ پته‌وكردنى پرۆسه‌ى سیاسى وڕهسهنكردنى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت بهوتارێكى بابه‌تیانه وهاوسه‌نگ به‌ئامانجى دیاریكردنى نه‌رێنییه‌كان وهه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌رێنییه‌كان وكاركردن بۆ چه‌سپاندنى گیانى هاوڵاتى بوون له‌ناخى گه‌لى خۆشه‌ویستمان".