بهغدا-اهع
ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع)،ئەمڕۆ چوارشەممە ،بەبۆنەی 62هەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە چەندین پەیامی پیرۆزبایی پێگەیشت.
هەردوو وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەبیل کازم عەبدولساحیب و وەزیری نەوت و سەرۆکی لیژنەی وزەی وەزاری ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل بەبۆنەی 62هەمین ساڵیادیەوە پیرۆزباییان لێکرد.
هەروەها عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراق کرد بەبۆنەی 62هەمین ساڵیادیەوە ووتی " جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی عێراق بەبۆنەی 62هەمین ساڵیادیەوە،دەزگای ڕێزدارتان یەکێکە لەو دەزگایانەی کە بە پیشەیییەکی بەرزەوە کاری کردووە و بەردەوام بووە بە ناونیشانی میدیای ئازاد وواتادار و پشتیوانی قارەمانان لە هەموو جۆرەکانی دەزگا ئەمنییەکاندا،بگرە لەگەڵ گەیاندنی ڕاستییەکان و چالاکییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا،هیوادارین هەمیشە ڕۆژەکانی ئێوە سەرکەوتنی بەردەوام بێت.
هانی موسا بەدر عیقابی وەزیری تەندروستی پیرۆزبایی 62هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع)کرد.
لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) کەوتووە، ڕایگەیاند:"پیرۆزبایی لە هەموو کارمەندانی ئەو دامەزراوە نیشتمانییە دەکەم، کە کاری خۆی بە پیشەیی ئەنجام دەدات و ستایشی بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ کەرتی تەندروستی دەکەین وهیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ سەرجەم کارمەندان و گەشەپێدانی بەردەوام و داهێنانیان بۆ دەخوازم
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی دارایی پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەبۆنەی 62هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە.
لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە، ڕایگەیاند:"گەرمترین پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی عێراق درێژ دەکەم لە ساڵیادی دەستپێکردنیدا و هیوای بەردەوامبوونی پێشکەوتن لە پەیامە میدیایی ونیشمانییەکانیدا دەخوازم".
وتیشی:"سوپاسی سەرپەرشتیارانی دەکەین لە هەوڵەکانیان بۆ پشتگیریکردن لە ناسنامەی ڕۆژنامەوانی و خزمەتکردن بەدۆسییەکانی خەڵکی بەخشندەی عێراق".