کۆمسیۆن میکانیزمى راگەیاندنى ناوى پەرلەمانتارانى نوێی دیاریکرد

سیاسی
  • 9-11-2021, 20:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،میکانیزمى راگەیاندنى ناوى پەرلەمانتارە براوەکانى دیاریکرد و جەختیکردەوە کە هیچ وادەیەک نییە بۆ تەواوبوونى سەیرکردنى تانەکان لەلایەن دەستەى دادوەرییەوە.  
    موهەند سەراف ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن بەئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند، ئەنجامى تانە و پاشکۆکان دوو قۆناغە، قۆناغى تانەدان و ئەنجامەکانى 4324 وێستگە.  
    وتیشى سەرجەم تانەکان سەیرکراون و جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی هاتووە و ئەنجام و پاشکۆکان و بەڵگەکان بۆ دەستەى دادوەرى بەرزکراونەتەوە، لەکاتى تەواوبونیدا ئەنجامەکە رەوانەى کۆمسیۆن دەکرێتەوە.  
    موهەند سەراف باسى لەوەشکرد، دواى تەوابوونى پڕۆسەکە لەلایەن دەستەى دادوەرییەوە ئەنجامەکان بۆ دادگاى فیدراڵى بەرزدەکرێنەوە بۆ پەسەندکردنى، ئەوکاتە کاندیدە براوەکان وەک پەرلەمانتارى نوێ دەناسرێن.