به‌غدا-اه‌ع
كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى دواكه‌وتنى گه‌شته‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى ڕه‌فیق حه‌ریرى بڵاوكرده‌وه.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لەراگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، فڕۆکەکە لەکاتی دەستپێکی گەشتێکیدا لەبەیروت بۆ بەغدا پۆلێك باڵندە خۆیان کێشا به بزوێنه‌رەکەیدا، بۆیە نیگەرانن لەوەی گه‌شتیاران له كاتی خۆیاندا نه‌یانتوانی گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك گه‌شته‌كه‌یان دواكه‌وت.
باس لەوەشکراوە، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاربو گه‌شتێك ئه‌نجامبدرێت له فڕۆكه‌خانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یروته‌وه بۆ ناو خاكی عێراق، ئه‌و گه‌شته بۆ چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ستێنرا به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بڕیاربو گه‌شته‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت، ڕوبه‌ڕوی كێشه‌یه‌ك بوه‌ته‌وه له یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانیدا به‌هۆی خۆكێشانی پۆلێك باڵنده پیایدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كردوه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌كنیكی ئه‌و گه‌شته، ڕێگه به‌و فڕۆكه‌یه نه‌دراوه كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له هه‌ریه‌كه له ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌وانی عێراق و لوبنان، فڕۆكه‌یه‌كی نوێ دیاریكرا تا ئه‌و گه‌شته ئه‌نجام بدات و پاش ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌رەو به‌یروت به‌ڕێكه‌وت.