بن سه‌لمان بۆ كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى سعودیه‌ بۆ ئاسایشى عێراق

سیاسی
  • 9-11-2021, 23:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئال سعود شازاده‌ى جێنشینى شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌وه‌ پێگه‌یشت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئال سعود شازاده‌ى جێنشینى شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌وه‌ پێگه‌یشت،وتیایدا میر بن سه‌لمان له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌ سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌ قێزه‌وه‌نه‌كه‌ ده‌كات كه‌ڕووبه‌رووى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه‌وه‌". 
    وتیشى"بن سه‌لمان سڵاوى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشاى سعودیه‌ گه‌یانده‌ كازمى وپیرۆزبایی سه‌لامه‌تى ورزگاربوونى كرد"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"په‌رۆشى شانشینى سعودیه‌ بۆ ئاسایشى وئارامى عێراق،وپشتیوانیكردنى عێراق به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان".