به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى پێكهێنانى حكومه‌تێك تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى هه‌بێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،پێشوازیكرد،له‌شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى،شانده‌كه پیرۆزبایی مه‌سعود بارزانى وسه‌ركرده‌كانى پارتى گه‌یاند به‌بۆنه‌ى ڕزگاربوون وسه‌لامه‌تى له‌په‌لامارى قێزه‌وه‌نى تیرۆرستى كه‌به‌مدواییه به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرده ئامانج".
شانده‌كه ستایشى،ئاستى سه‌ركۆنه فراوانه‌كانى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى كرد،وپاڵپشتى نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تى گه‌وره له‌گه‌ڵ عێراق به‌حكومه‌ت وگه‌له‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه كه‌ئارامى وڵات ده‌كاته ئامانج،هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى باسكرا،وجه‌ختكرایه‌وه له‌گرنگى پێكهێنانى حكومه‌تێكى نیشتمانى تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان هه‌بێت،ویاسا سه‌روه‌ر بكات،وئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى بپارێزێت،وئه‌رك وهه‌وڵى زیاتر بدات له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان".