هێڵی ئاسمانی له‌باره‌ى بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین ڕوونكردنه‌وه‌یدا

ناوخۆ
  • 9-11-2021, 11:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێڵی ئاسمانی عێراقی ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌باره‌ى بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.
    كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی عێراق كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ به‌دواوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ناچار بكرێن كه‌ بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ربهێنن.
    هێڵی ئاسمانی عێراقی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ركه‌سێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، پێویسته‌ به‌ر له‌ 72 كاتژمێر پێش گه‌شته‌كه‌ی، پشكنینی PCR ئه‌نجامبدات.