به‌دواداچوون-اه‌ع
پاپا فره‌نسیس،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى هێرشى قێزه‌ونى تیرۆرستى كرد كه‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرده ئامانج له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى بێفرۆكه‌وانه‌وه له‌باره‌گاكه‌ى له‌به‌غدا.
پیترۆ بارولین ئه‌میندارى ده‌وڵه‌تى ڤاتیكان له‌بروسكه‌یه‌ك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"دواى هێرشكردنه سه‌ر شوێنى مانه‌وه‌تان،قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس منى ڕاسپارد هاسۆزی ده‌ڕببڕم له‌ڕێگاى نزا وپارانه‌وه بۆ خۆتان وخانه‌واده‌تان وبرینداره‌كان".
بارولین له‌بروسكه‌كه وتیشى"پاپا كه‌له‌ئازار سه‌ردانى مێژووى بۆ عێراق كرد،هێرشه تیرۆرستییه قێزه‌وه‌نه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كات ونزایش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى عێراق ژیر وبه‌هێز بن بۆ به‌دواداچوونى ڕێره‌وى ئاشتى له‌میان دیالۆگ وهاسۆزى برایه‌تى".
كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى،له‌نێویشیاندا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان وئێران وئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمییان سه‌ركۆنه‌كرد،كه‌هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى خۆى ڕانه‌گه‌یاندووه له‌و هێڕشه ئه‌مه‌یش هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان كه‌مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.