به‌رازیل سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی کرد

سیاسی
  • 9-11-2021, 15:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حكومه‌تى به‌رازیل،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیران کرد.
    باڵیۆزخانه‌ى به‌رازیل له‌به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى به‌رازیل به‌دڵه‌ڕاوكێوه‌ چاودێرى هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد،كه‌خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكى به‌رنه‌كه‌وت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌ت هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى بۆ برینداران له‌م هه‌وڵه‌ ده‌خوازێت،كه‌به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7ى تشرینى دووه‌م ڕوویدا".
    ئاماژه‌یشیدا"به‌رازیل په‌نابردن بۆ تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت"،هیوایشى خواست"ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان له‌وڵاتى دۆست له‌ڕێگاى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت،بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواستى كۆمه‌ڵگاى عێراقى له‌ئاشتى وئاسایش وگه‌شه‌پێدان".