به‌غدا-اه‌ع
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه دۆخى عێراق لەوە زیاتر بەرگەی گرژی ناگرێت.
عامرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"داوا لەهەمو لایەنەکان دەکەن شەڕی میدیایی و گرژییەکانی نێوانیان رابگرن و ناکۆکییەکانیان بۆ دادگا و لیژنەی هونەری پێکهێنراوی لایەنەکان جێبهێڵن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى به‌مدواییانه‌دا ڕوویاندا،له هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەرانی ئاشته‌وایی بەغدا و بەئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەمومان باوەڕمان بە بڕیارەکانی دادگا و دادپەروەی هەیە و هیوادارین لایەنەکان کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن، چونکە وڵات لەوە زیاتر بەرگەی گرژی ناگرێت و دەبێت هەمومان بەرامبەر ئاسایش و ئارامی عێراق هەست بەبەرپرسیاریەتی بکەین،خواى گه‌وره عێراق وخه‌ڵكه‌كه‌ى له‌پیلانى دوژمنان بپارێزێت".