نازم:حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان ژیرى وهێمنانه‌ى گرته‌به‌ر

سیاسی
  • 9-11-2021, 17:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان ژیری وهێمانانه‌ى گرته‌به‌ر.
    نازم له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان ژیری وهێمانانه‌ى گرته‌به‌ر"،وتیشى"پشتگیریكردن له‌عێراق به‌مدواییه‌ قه‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمایه‌تى ونێوخۆیی حكومه‌ت وستراتیژییه‌تییه‌كانى نیشاندا".
    ئاماژه‌یشیدا"بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى جه‌ختیكرده‌وه‌ په‌تاى كۆرۆنا ڕووى له‌داكشان كردووه‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى وه‌رگرانى ڤاكسین"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپارد ڕێژه‌ى زیاترى ڤاكسینى كۆرۆنا هاورده‌ بكات".
    وتیشى"سه‌رچاوه‌كانى ئاو پلانى داناوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كه‌مئاوى وبریتییه‌ له‌دابینكردنى ئاو بۆ هاوڵاتیان وجووتیاران"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پارێزگاره‌كانى ڕاسپارد ڕێگرى بكه‌ن له‌زیاده‌ڕه‌وییه‌كانى سه‌ر پشكى ئاو كه‌كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته‌ سه‌ر شاره‌كانى باشوور".
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى پسپۆڕى په‌سه‌ندكرد به‌دانانى پلانه‌كانى بۆ به‌جێگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كان،هه‌روه‌ها كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى ڕاسپارد دانوستان بكات له‌گه‌ڵ شیفرۆنى جیهانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كێڵگه‌كانى ناسڕییه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"به‌ره‌وپێشبردنى كێڵگه‌كانى ناسڕییه‌ ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى كار ده‌ڕه‌خسێنێت وته‌كنیكى پێشكه‌وتوو ده‌خاته‌ نێو به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت".