به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌باره‌ى میكانیزمى وردبینیكردنى ده‌ستى بۆ كاغه‌زه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێك پاڵێوراوه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه،به‌وه‌ى وردبینیكردنى ده‌ستى بۆ كاغه‌زه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان به‌چاو بینین نه‌بووه دووره له‌ڕاستییه‌وه"،ئاماژه‌یشیدا"ڕێوشوێنه‌كانى ژماردن وجیاكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى تانه وپاشكۆكانییهوه بووه،هه‌روه‌ها به‌پێى پێوه‌ره‌كانى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بووه كه‌جیاوازه له‌پێوه‌ره‌كانى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى".
وتیشى"به‌چاوى بینین وردبینى لهكاغهزه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان كردووه،وقایل نه‌بووه بهڕێوشوێنهكانى ئه‌لیكترۆنى بۆ ئامێرى خیراكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌میان لیژنه‌یه‌كى ناوه‌ندى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه،به‌ئاماده‌بوونى چاودێرانى نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تى"،دووپاتیشیكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك كاغه‌زى ههڵوهشێندراو ده‌ركه‌وتووه ڕاسته وبۆ پاڵێوراوه‌كان كه‌ده‌نگى بۆ دراوه هه‌ژماركراوه،ئه‌ویش به‌پێى ڕێوشوێنه‌كانى كۆمسیۆن كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌ى كردووه".
كۆمسیۆن ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م ژماره كه‌مه‌ى ده‌نگه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ناوه‌ندى هه‌ژماركراون به‌هۆى ئاشكرابوونى خواستى ده‌نگده‌ر بووه كههێماى له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه دیاربوو،كه‌چى ڕێژه‌ى زۆرى دیكه‌ى كاغه‌زه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان هه‌ژمار نه‌كراون،چونكه ژماره‌یه‌كیان له‌كاتى ده‌نگداندا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌میان دانانى زیاد لههێمایهك یان به‌جێهێشتنى به‌به‌تاڵى یان هێماى له‌سه‌ر كراوه بهپێنووسێكى تر جیاواز لهپێنووسى هێماى تایبه‌ت".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست