ته‌واوى بڕیاره‌كانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

سیاسی
  • 9-11-2021, 19:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌چل وسێهه‌مین دانیشتنى ئاسایی خۆى،به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێنج بڕیارى ده‌ركرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشهاتى ڕووداوه‌كانى وڵات تاوتوێكران،وگفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى بابه‌ته‌كانى سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌،وبڕیارى وڕاسپارده‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌ركرا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كازمى له‌ده‌ستپێكى دانیشتنه‌كه‌،پێشهاته‌كانى بارودۆخى گشتى له‌عێراق،ودواپێشهاته‌كانى سیاسى وئه‌منى خسته‌ڕوو"،
    وتیشى"له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران میواندارى بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرا،وتیایدا ڕاپۆرتێكى له‌باره‌ى په‌تاى كۆرۆنا،وڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى،وپێشهاته‌كانى كارى لیژنه‌ى پته‌وكردنى ڕێوشوێنى حكومه‌ت له‌بواره‌كانى خۆپارێزى،وكۆنترۆڵكردنى ته‌ندروستى وهۆشیاركردنه‌وه‌،بۆ ڕێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ خسته‌ڕوو".
    بریكارى ته‌ندروستى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى"ژه‌مه‌كانى ڤاكسین زیادكردووه‌ وهاوڵاتیان به‌زۆرى سه‌ردانى ده‌روازه‌كانى كوتانى ڤاكسین ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ڕۆژانه‌ى توشبووان".
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،دواى تاوتوێكردنى بابه‌ته‌كانى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌م بڕیارانه‌ى ده‌ركرد:


    یه‌كه‌م/په‌سه‌ندكردنى یاداشتنامه‌ى(21)وڕاسپارده‌كانى په‌یوه‌ست به‌لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى (45ى ساڵى 2018)ى هاوپێچى نووسراوى وه‌زاره‌تى پلاندانان ژماره‌ و.س/1/2/649 له‌به‌روارى 19 ئه‌یلولى 2021،له‌باره‌ى به‌جێگه‌یاندنى پرۆژه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كان.


    دووه‌م/سه‌رپشككردنى وه‌زیرى پلاندانان به‌ده‌سه‌ڵاتى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له‌بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با وبارگرانییه‌كان له‌وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه‌كانى دیكه‌ له‌میان ڕاگواستن به‌پێى گوژمه‌ هاوته‌ریبه‌كان.


    سێیه‌م/په‌سه‌ندكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى(4) له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران(88ى ساڵى 2021).


    چواره‌م/ته‌رخانكردنى بڕى 200 هه‌زار دۆلار،یان 300ملیۆن دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌یه‌ده‌گى فریاگوزارى ساڵى دارایی/2021،له‌پێناو خه‌رجكردنى بۆ عێراقییه‌ گیرخواردووه‌كانى بیلارووسیا ولێتوانیا وپۆڵه‌ندا وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ عێراق.


    پێنجه‌م/ڕێنماییدان به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ڕاوێژكارى نێوان به‌ڕێزان وه‌زیرى كشتوكاڵى ووه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌باره‌ى پلانى كشتوكاڵى زستانه‌ وچاره‌سه‌ركردنى كه‌مئاوى،وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوه‌كو بڕیارى له‌سه‌ر بدات.