نەینەوا – ا ه ع هێزەكانی بەرگری شارستانی، ئەمرۆ هەینی، 200 تەرمی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی شەهوانی ناوەراستی موسڵی كۆن دۆزیەوە. لای خۆیەوە رائید شاكر حامد لەهێزەكانی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: تیمێكی بەرگری شارستانی ژورێكی لەژێر زەویدا دۆزیوەتەوە كە 200 تەرمی تیرۆریستانی داعشی تێدابووە و بەهۆی بۆردومانی فەرۆكە جەنگیەكانەوە لە ئۆپەراسیۆنی رازگاركردنی ناوچەكەدا كوژراون. وتیشی تەرمەكان بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا گوازراونەتەوە و لە گۆرستانی موسڵ نێژراون، بەمەبەستی رێكخستنەوەی ناوچەی شەهوان و گەڕانەوەی دانیشتوانەكەی.