به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند تیرۆریستێك كه پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو له ناوچه‌ی تارمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت كووژراوه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لهئۆپراسیۆنێكى جۆرى وبهههماههنگى هه‌واڵگیرى ئاست باڵا له‌گه‌ڵ به‌شى هه‌واڵگیرى وئاسایشى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،وله‌سه‌ر رۆشنایی زانیارى ورد،هێزێكى هاوبه‌ش لهههواڵگیرى لیواى(59)ى فیرقه‌ى شه‌شه‌مى پیاده وتیمى ئاسایشى نیشتمانى(نوسینگه‌ى باكوورى به‌غدا)وفهوجى حه‌شدى شه‌عبى(تارمییه)به‌سه‌ركردایه‌تى عه‌قید روكن فه‌رمانده‌ى لیوا،توانیان تیرۆریستێك بكوژن كه پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو له ناوچه‌ی تارمییه(بێستانى عهگیلى)باكوورى به‌غدا،دواى به‌دواداچوون وچاودێریكردنى جموجۆڵه‌كانى"،ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیشیكرده‌وه"تیمی ئه‌ندازه‌یی پووچەڵكردنەوەی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی، دوای كوژرانی تیرۆریسته‌كه، پشتێنه بۆمبڕێژكراوهكەیان پۆچەڵكردەوە".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست