بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە، عێراق بەرەو پەیوەندییە هاوسەنگەکان هەنگاودەنێت کە پشتیوانی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو گەندەڵی دەکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئۆرۆش بالۆف، باڵیۆزی سربیا لەعیراق.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردوو گەل و وڵات و کارکردن بۆ پەرەپێدانی ھەمەھانگی و هاوکاری و دەرفەتی وەبەرهێنانی ئابووری و بازرگانی.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم رایگەیاند، عێراق ھەنگاو دەنێت رووەوە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی بە ئاڕاستەی پشتیوانی لە ھەمەھانگی و هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و پاراستنی کەشوھەوا و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و ھێنانەئاراوەی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.