به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سزاى ده‌ستگیركردن دژى سەرۆکی پێشوی دەستەی خانەنشینى سه‌پاند.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" دوای لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانی و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری کە تۆمەتبارکراوە بە وه‌رگرتنی دیاری، پاره و به‌رتیل، رۆژی دوشەممە دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سەرۆکی پێشوی دەستەی خانەنشینیدا سەپاند".
باسی لەوەشکردوە، سەرۆکی پێشوی دەستەی خانەنشینی تۆمەتبارکراوە بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بۆ بەرژەوەندی کەسی و بەهۆیەوە دیاری، پاره و به‌رتیلی وەرگرتوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بۆیە دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست دادگای باڵای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو بەرپرسە دەرکرد و پرۆسەی لێپرسینەوە و وەرگرتنی وتەی تۆمەتبار دەستیپێکرد".
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى ئەوەشی خستوەتەڕوو" دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 6 (شه‌ش) ساڵ به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتیمانیدا سه‌پاند به پێی مادده‌ی 160 له یاسای سزادانی عێراقی بۆ ساڵی 1983".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست