بهدواداچون-اهع
دهزگاكانى راگهیاندنى كوهیت ،ئهمڕۆ دووشهممه،بڵاویكردهوه كه سەرۆکی حکومەتی کوەیت، شێخ سەباح خالید ئەلسەباحی سەرۆکی حکومەت نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەمیری وڵاتەکەی کرد.
هەردو رۆژنامەی "القبس" و"الرای" بڵاویانکردەوە، حکومەتی کوەیت نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، ئەمیری کوەیت کردوە.
ئەوەش هاتوە، بڕیارەکەی حکومەتی کوەیت دوای ئەوەی هات پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی ئەو وڵاتەدا پێداگرییان کردوە کە لەخولی نوێی هەڵبژاردنەکاندا، شێخ سەباح خالید ئەلسەباحی سەرۆکی حکومەت بۆ لێپرسینەوە بانگهێشت دەکەن.