چین سه‌ركۆنه‌ى هێرش كردنه‌ سه‌ر كازمى ده‌كات

سیاسی
  • 8-11-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    چین ،ئه‌مڕۆ دووشەممە ئیدانەی هەوڵێکى کرد بۆ ئامانج گرتنى ماڵی مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران لە ناوەندی بەغدا.
    وانگ وێن بین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى چین  لە ۆاگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"کۆماری چین ئیدانەی بەئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و هاوئاهەنگی خۆى لەگەڵ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه‌".
    شایه‌ه‌نى باسه‌ هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران له‌ به‌ره‌به‌یانى  ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن درۆنێكى بۆمبرێژكراوه‌وه‌.